// Willkommen auf der Seite der Botschaft der Republik Irak in Berlin, Deutschland
           دیداری بالویز له‌ گه‌ل ڕاوێژکاری ئه‌لمانی          یداری به‌رێز باڵیۆز له‌گه‌ل سه‌رۆکی کۆمارو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌          بالویزخانه‌ پارچه ‌شوینه‌واریکی ئاشووری ده‌گه‌رینیته وه‌          زانیاری ده‌رباره‌ی به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی          زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پێشکه‌ش کردنی داواکاری بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرتی ئه‌لکترۆنی عیراقی جۆ ری أ          دیداری بالویزله‌گه‌ل ره‌وه‌ندی عیراقی له‌ شاری میونشن          باڵوێزی کۆماری عێراق له‌ به‌رلين ئه‌وراقی ئيعتیماد پیشکه‌ش به‌ سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا ده‌کات          به‌شی کونسوڵگه‌ری سه‌ ربه‌ باڵویزخانه‌ ده‌گوازێته‌وه‌
ژماره‌ی میوانه‌کان: 1543380   هه‌ینی 2017.11.24

باڵوێزی عێراق له‌ کۆماری ئه‌ڵمانیای فیدرال حسين مه حمود الخطيب به‌خێرهاتنتان ده‌کات هه‌م له‌ باڵوێزخانه‌ی عێراقی و هه‌م له‌سه‌ر سایتی باڵوێزخانه‌




ناونیشانی باڵوێزخانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا

Botschaft der Rep. Irak
Pacelliallee 19 - 21
14195 Berlin
Germany

Tel:+49-(0)30-81488100
     :+49-(0)30-81488 115
     :+49-(0)30-81488 130
Fax:030-81488 222


E-Mail: Email uns


Öffnungszeiten des Konsulats:
Mo.- Fr.
09:00-12:00 Uhr
 
* * *
 

Generalkonsulat der Republik Irak
Westend Str. 12
60325 Frankfurt am Main
Germany

Tel:069-23807600
Fax:069-2380760151
Fax:069-2380760152


E-Mail: Email uns


Öffnungszeiten des Konsulats:
Mo.- Fr.
09:00-14:00 Uhr
 
 
(( زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پێشکه‌ش کردنی داواکاری بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرتی ئه‌لکترۆنی عیراقی جۆ ری (A) ))
 

پاسپۆرت خۆی له‌ خۆیدا دۆکیومینتیکی گرنگه‌ بۆ هاولاتیان له‌ به‌رئه‌وه‌ پاریزگاری کردنی له‌ فه‌وتان وتیکچوون و ونبوون کاریکی پیویسته‌ له‌ سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی. هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی عیراقی چه‌خت داکاته‌ سه‌رمه‌سه‌له‌ی ئه‌م پاریزگاری کردنه‌ چونکه‌ نه‌مانی پاسپۆرته‌که‌ ده‌بیته‌ هۆی گیروو گرفتیکی زۆر له‌م کاته‌دا وه‌ هاولاتی مافی ئه‌وه‌ی نابیت تا تیپه‌ربوونی سالیک به‌ سه‌ر کاتی فه‌وتانی پاسپۆرته‌که‌ی دانه‌یه‌کی نویی بۆ ده‌ربهینریت . له‌ به‌رئه‌وه‌ ئیمه‌ش تکا له‌ هاولاتیانی به‌ریز ده‌که‌ین که‌ پاریزگاری له‌ پاسپۆرته‌کانیان بکه‌ن له‌ وونبوون.

لیره‌دا به‌ پیویستی ده‌زانین که‌ ره‌وه‌ندی عیراقی به‌ریز ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئیمه‌ی ئاگادار کردۆته‌وه‌ به‌ وه‌رنه‌گرتنی داواکارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ ده‌رهینانی پاسپۆرت له‌ کاتی ئیستادا ، چونکه‌ خه‌ریکی دانانی ئامیری ئه‌لکترۆنی پیشکه‌وتووه‌ له‌ بالویزخانه‌‌کانی عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ جی به‌جی کردنی کاره‌کان و ده‌رکردنی پاسپۆرته‌کان له ناو بالویزخانه‌کاندا به‌ مه‌به‌ستی خیرایی ده‌رهینانی پاسپۆرته‌کان وه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی وورد و درسست.

له‌ راستیدا ئامیره‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ لامان له‌ بالویزخانه‌ به‌لام سه‌رقالی جی به‌ جی کردنی هه‌ندی کاری ئاماده‌کاری و ته‌کنیکین و چاوه‌ریی تیپیکی ته‌کنیکی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقین که‌ بین بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی به‌ستنی راسته‌وخۆی کاری ئامیره‌کان به‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ده‌رهینانی پاسپۆرت له‌ به‌غدا چونکه‌ ده‌رهینانی پاسپۆرت لای ئیمه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بیت.

کارمه‌ندانی بالویزخانه و له‌سه‌رهه‌موویانه‌وه‌ به‌ریز بالویزگرنکیه‌کی زۆریان داوه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌رهینانی پاسپۆرت و کاری به‌دوواچوون بۆ درووستی ده‌رهینانی پاسپۆرت( صحة صدور ) له‌ کاتیکدا که‌ مه‌سه‌له‌ی دواکه‌وتنی ئه‌م کارانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بالویزخانه‌وه‌ نییه‌ به‌لکو له‌ فه‌رمانگه‌کانی ‌ به‌غدا‌ دوا ده‌که‌ویت . ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش به‌ کارکردنی ئامیره‌کان و ده‌رهینانی پاسپۆرت له‌ بالویزخانه‌ چاره‌سه‌رده‌کریت .

ده‌رهینانی پاسپۆرت له‌ بالو‌یزخانه‌‌ له‌ ژیر‌ چاودیریکردنی راسته‌وخۆی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت له‌ به‌غداوه‌ له‌ ریگه‌ی پرۆگرامی سیسته‌می ئه‌لکترۆنی پیشکه‌وتوه‌وه‌ بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرت جی به‌ جی ده‌کریت. کارمه‌‌نده‌کانی تایبه‌تمه‌ند به‌و کاره‌ و ئه‌فسه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ناوبالویزخانه‌کاندا هه‌لده‌ستن به‌ سه‌رپه‌رشتی کردن و پشکنینی به‌لگه‌نامه‌کان له‌ درووستیان و ده‌رهینانی پاسپۆرت که‌ ئه‌مه‌ش ئاسان کاری پيش که‌ش به‌ هاولاتیانی ده‌ره‌وه ی وولات ده‌کات بۆ خیرایی ده‌رهینانی پاسپۆرته‌که‌ له‌ لایه‌ك وه‌ له‌ لایه‌کی تریشه‌ وه‌ هاولاتی ده‌توانیت راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی بکات به‌ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بۆ زانینی چۆنیه‌تی پشکنینی به‌لگه‌نامه‌ عیراقیه‌کانیان واته‌ ناسنامه‌ی باری که‌سی (هوية الأحوال المدنية) و‌ به‌لگه‌نامه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی (شهادة الجنسية العراقية) و هه‌نگاوه‌کانی ده‌رهینانی پاسپۆرته‌که‌. کاری پشکنینه‌که‌ به‌ چه‌ندین پله‌ی جیاوازدا تیده‌په‌ریت بۆیه‌ داواکا‌رین له‌ هاولاتیان که‌ هه‌ول بده‌ن به‌لگه‌نامه‌ی درووست پێشکه‌ش بکه‌ن له‌گه‌ل داواکارییه‌کانیان چونکه‌ پێشکه‌شکردنی به‌لگه‌نامه‌ی نادرووست ده‌بیته‌ هۆی رووبه‌ررو کردنه‌وه‌ی یاسایی بۆیان .

بۆیه‌ بالویزخانه‌ تکاتان له‌ ده‌کات که‌ پێش ده‌رهینانی به‌لگه‌لنامه‌کانتان له‌ ناو عیراقدا هه‌ول بده‌ن له‌ سه‌رچاوه‌ی درووسته‌وه‌ بۆتان ده‌ربکریت بۆ ئه‌وه‌ی لیره‌ روو به‌رووی گیروو گرفتی یاسایی نه‌بنه‌وه‌ له‌ کاتی پێشکه‌شکردنی داواکارییه‌کانتاندا بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرت یان هه‌ر کارووبا‌ریکی تری کۆنسۆلگه‌ری بیت .

وا له‌ خواره‌وه‌ مه‌رجه‌کانی ده‌رهینانی پاسپۆرتی جۆری پیتی (A)تان پیشکه‌ش ده‌که‌ین به‌ گویره‌ی رینماییه‌کانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کارووباری پاسپۆرت له‌ به‌غدا :

1- داواکارییه‌کی نوسراو که‌ ئاراسته‌ی به‌ریز کۆنسۆل کرابیت بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرت وه‌ داواکار ناوو ناونیشانی خۆی له‌گه‌ل ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمیلی ئه‌لکترۆنی (ئه‌گه‌ر هه‌بوو) تیایدا بنووسیت.

2- ناسنامه‌ی باری که‌سی (هوية الأحوال المدنية) ئه‌سلی له‌گه‌ل دوو فۆتۆ کۆپی ره‌نگاوره‌نگی هه‌ردوودیوی.

3- به‌لگه‌نامه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی (شهادة الجنسية العراقية) ئه‌سلی له‌گه‌ل دووفۆتۆ کۆپی ره‌نگاوره‌نگ.

4- دوو فۆتۆ کۆپی ره‌نگاوره‌نگ بۆ هه‌ردوودیوی ناسنامه‌ی ئه‌لمانی یان بروانامه‌ی مۆله‌تی نیشته‌ له‌ ئه‌لمانیا (اقامة الألمانية)

5- دوو فۆتۆ کۆپی پاسپۆرتی عیراقی کۆن ئه‌گه‌ر هه‌بوو (لاپه‌ره‌کانی 1 و 2 وه‌ که‌ مۆله‌تی نیشته‌ جیبوونی ئه‌لمانی له‌ سه‌ره‌ له‌گه‌ل په‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ دریژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پاسپۆرته‌که‌ ئه‌گه‌ر هه‌بوو).

6- 4 چواروینه‌ی ره‌نگاوره‌نگی نوی که‌ پشته‌که‌ی سپی بیت ( Biometric ).

7- زه‌رفیکی گه‌وره‌ی پۆست که‌ پوولی به‌ نرخی 3.55 یورۆی له‌سه‌ر بیت ( ئه‌گه‌ر پیویستی کرد به‌لگه‌نامه‌کان بۆتان بنیرینه‌وه‌ له‌ کاتی که‌م وکووریدا) له‌گه‌ل زه‌رفیکی بچووک که‌ پوولی به‌ نرخی 55سه‌نت له‌سه‌ر بیت . بۆ ناردنی نامه‌ بۆتان).

8- داواکارییه‌که‌و ئه‌ و به‌لگه‌نامانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسکراون هه‌مویان له‌ زه‌رفیکی گه‌وردا که‌ ناونیشانی بالویزخانه‌ی له‌سه‌ر بیت به‌ پۆستی تۆمارکراو( Einschreiben ) ده‌نیرریت بۆ بالویزخانه‌. دوای پشکنینی داواکاری و به‌لگه‌نامه‌کان با‌لویزخانه‌ په‌یوه‌ندیتان پیوه‌ ده‌کات و له‌ ئه‌نجامی پشکنین و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوودا ئاگادارتان ده‌کاته‌وه‌.

9- تکایه‌ تیبینی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ به‌ گویره‌ی رینماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌رجه‌ بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرت بۆمندالان ره‌زامه‌ندی باوک مه‌رجه‌ وه‌ بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرت ره‌زامه‌ندی سه‌ری گه‌ورو یان میرد بۆ ئافره‌تی به‌ شوو. وه‌ ئه‌ و هه‌ر شیوه‌یه‌کی تر بیته‌ ریمان پیویسته‌ داواکارییه‌کان بنیرینه‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرت بۆ بریاردان له‌سه‌ری.

10- بریاردانی رازی بوون یان رازی نه‌بوون له‌ سه‌ر درووستی به‌لگه‌نامه‌کان ته‌نها له‌ ده‌سه‌لاتی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرته‌.

11- بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی رینماییه‌کانی ده‌رهینانی پاسپۆرت ده‌توانن بگه‌رینه‌وه‌ بۆ مالپه‌ری ئه‌لکترۆنی خواره‌وه‌ :

http://www.iraqinationality.gov.iq

بۆ پیشکه‌ش کردنی داواکاری بۆ ده‌رهینانی پاسپۆرت پیویسته له‌سه‌ر داواکار که‌ ‌فۆرمی داواکاری له‌ ومالپه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ دابه‌زینیت و به‌ ووه‌ردی و به‌ درووستی پری بکاته‌وه‌وو پاشان به‌ چاپی ره‌نگاوره‌نگ چاپی بکات و که‌ بالویزخانه‌ کاتی بۆ دیاری کرد بۆ ئاماده‌ بوون و په‌نجه‌مۆر کردن له‌ کۆنسۆلخانه‌ ده‌بیت داواکار فۆرمه‌ ئه‌لکترۆنیه‌ پرکراوه‌ ئه‌سلییه‌که‌ له‌گه‌ل خۆیدا بینیت و نابیت له‌ ریگه‌ی پۆسته‌وه‌ بینیریت ، تکایه‌ کۆپی فۆرمه‌که‌ وه‌رناگرین به‌لکو ته‌نها ئه‌سلییه‌که که‌ داواکار خۆی پری‌ کردۆته‌وه‌ وه‌ داواکار خۆی به‌رپرسیاره‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌له‌یه‌ک که‌ له‌ زانیارییه‌کانی ناو فۆرمه‌که‌ هه‌بیت و ده‌بی دووباره‌ فۆرمه‌که‌ پربکاته‌وه‌.

تکایه‌ ئه‌م ریگایه‌ به‌کاربینن بۆ پرکردنه‌وه ی فۆرمه‌کان:

( مد يرية شؤون الجوازات الخدمات الألكترونية استمارة الحصول على جواز سفر مقروء آلياً ) به‌م شیوه‌یه‌ فۆرمه‌که‌ دائه‌به‌زینریت و پاشان به‌ ووردی پری ئه‌کریته‌وه‌‌و چاپی ئه‌کریت.

وه‌ک باسمان کرد مه‌سه‌له‌ی درووستی به‌لگه‌نامه‌کانتان ته‌نها کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بریاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له‌ به‌رئه‌وه‌ سه‌رسام نه‌بن که‌ کاتتان بۆ دیاری کرا بۆ په‌نجه‌مۆرکردن و له‌ کاتی ئاماده‌بوونتان له‌ بالویزخانه‌ ده‌رکه‌وت که‌ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر به‌لگه‌نامه‌کانتان رازی نه‌بوون وداوای تازه‌کردنه‌وه‌تان له‌ بکه‌ن .

تیببینی :

1- هه‌موو به‌لگه‌نامه‌کان له‌ سه‌ر کاغه‌زی قه‌باره‌ A4 کۆپی ده‌کرین و نابی ببردین و بچووک بکرینه‌وه‌.

2- ئه‌و هاولاتیانه‌ی که‌ له‌ هه‌ریمه‌کانی ئه‌لمانیا ده‌ژین که‌ کۆنسۆلگه‌ری گشتی فرانکفۆرت تایبه‌ته‌ به‌ جی به‌ جی کردنی کاره‌کانیان ده‌بی داواکارییه‌کان پیشکه‌ش به‌ کۆنسۆلگه‌ری گشتی فرانکفۆرت.

به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن

با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین

ده‌ستپێک
  هه‌واڵه‌کان
  فۆرم
  ده‌ر بار ه‌ی عێراق
  وێنه‌
  لینک
پرسيارو وه‌ڵام
 
 
 
 

عێراق وئه‌ڵمانيای فيدراڵ هاوکاری وبه‌یه‌که‌وه‌کاركردنی به‌رده‌وام