جه‌نابی باڵويزحسين ئه‌لخه‌تيب له به‌رواری 23/6/2010 چاوی که‌وت به هه‌ریه‌ك له سه‌روكي فه‌رمانگه‌ی باکووری ئه‌فريقا وروژهه‌لاتي ناوه‌راست له‌وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لماني به ريز ميشائيلس و به ريز مارکوس بوتسل سه‌روكي به‌شی روژهه‌لاتي ناوه‌راست له باره‌گای وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لماني له به‌رلين.
به ريز ميشائيلس پيرۆز بایی له‌جه‌نابی باڵويز کرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی نوێی وه ك باڵوێزی عيراق له به‌رلي ن وهیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له‌کاره نوێی ه‌که‌ی دا وجه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌رپيشکه‌شکردنی هاوکاری به‌رده‌وامی حکومه‌تی کوماری ئه‌لماني ای فيدراڵ به عيراق له‌ریگه ی ئه‌و پڕۆگرامه به‌رده‌وامانه‌ی تایبه‌ت به په‌ره‌پیدان ومه‌شق کردنی کارمه‌ندانی حکومه‌تی عيراق ی وه ئه‌مه‌ش له میانی گرنگی پێدانی ئه‌لماني ا ویه کیه‌تی ئه‌وروپا به عيراق.
وه له لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌نابی باڵويز ی عيراق سوپاسی به‌ريز ميشائيلس ی کرد بۆئه‌م ميواندارییه و هه‌روه‌ها کورته‌یه‌کی له ژیاننامه‌ی خۆی پيشکه‌ش کرد وله‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی کاره‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوون و گه شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌لماني او عيراق که له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌کی ئیجابیانه ده‌ستی پێ کردووه. وه هه‌روه‌ها جه‌نابی باڵويز ئاره‌زووی لایه‌نی عيراق ی ده‌ربری بۆ کارکردنی زیاتر له پێناو هاریکاریکردن و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی هه‌ردوولا به تایبه‌تی له بوواره‌کانی ئیکۆنۆمی وته‌کنۆلۆ‌ژیا له به‌ر گرنگی ئه‌زموونی گه‌وره‌ی ئه‌لماني ا له‌م بوارانه‌دا.
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: